سەرۆک کۆمار وتی: پێویستە موسڵمانان لە خەو هەڵسن و ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و نەچنە ناو گرژی و شەڕی ناپێویست لەگەڵ یەکتر، چونکە ڕەوتی سەرەکی نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەرکەوت کە خودی زایۆنیستەکان بوون.
لە کۆتایی لووتکەی نائاسایی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە قەتەر و لە کاتی بەڕێکەوتن بەرەو تاران سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنی و دۆخی ناوچەکە، سەرۆک مەسعوود پزشکیان وتی: ئەو ڕەوتەی کە لە ئێستادا ڕوودەدات دەبێتە هۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە یەکتر نزیک ببنەوە.
وتیشی: وردە وردە سەرەڕای ئەو جیاوازی و دووبەرەکیانەی کە پێشتر لە نێوانیاندا هەبوون و [دوژمنەکان] بە ئاگادارییەوە پەرەیان پێدەدا، وڵاتانی ئیسلامی درک بەوە دەکەن کە فاکتەری سەرەکی مەترسی ئیسرائیلە.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر [دوژمن] ئێران و حزبوڵا تەنانەت هەموو وڵاتانی موسڵمان وەک فاکتەری مەترسی بناسێنن. وتارێکم بیست کە ناتانیاهۆ پێشکەشی کرد و لە ڕاستیدا بەدوای "ئیسرائیلی گەورە"دا دەگەڕێت؛ لەم "ئیسرائیلی گەورە"دا عێراق، سوریا، تورکیا، سعودیە هەن، ئێستاش لوبنان، ئوردن و هتد هەن، کە پێویستە لەناوببرێن.
ڕاشیگەیاند: دەبێ دووبەرەکی وڵاتانی ئیسلامی وەلاوە بنرێت و یەکڕیز بن چوونکوو ئیسڕائیل هۆکاری ئاژاوەکەیە.
Your Comment